ماوه‌یه‌که پرسی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ژاپۆن بۆ تاران بووه‌ته جێی سرنجی میدیاکانی ناوچه‌که و جیهان و له ناوخۆی ئێرانیش خه‌ڵک به گرنگییه‌وه باسی ئه‌م سه‌ردانه‌یان ده‌کرد، ته‌نانه‌ت خولیای ئه‌وان بۆ چاره‌سه‌ربوونی کێشه ئابورییه‌کان وایکردبوو که به‌دواداچوونێکی تایبه‌تیان بۆ ئه‌و سه‌ردانه و کۆبوونه‌وه‌کانی تاران ده‌کرد و له شوێنه گشتییه‌کانیش هه‌ست به‌وه ده‌کرا خه‌ڵک چه‌نده په‌رۆشی ئه‌م ڕووداوه گرنگه سیاسییه‌ن.
شینزۆ ئابه به پێشوازی محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ئه‌و دیپلۆماتکاره‌ی که زۆر هه‌وڵی چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کانی وڵاته‌که‌ی ده‌دات، له فڕۆکه‌خانه‌ی تارانه‌وه گه‌یشته ئه‌م شاره و پاشان له کۆشکی مێژوویی سه‌عدئاباد له لایه‌ن حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته‌وه پێشوازیی لێ‌کرا.
کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی ڕۆحانی – ئابه به‌ڕێوه‌چوو، پاشان شاندی باڵای هه‌ر دوو وڵاتیش کۆبوونه‌وه. سه‌رۆک کۆماری ئێران و سه‌رۆک وه‌زیرانی ژاپۆن به‌شداری کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان کرد.
پرسی ئاڵۆزییه‌کانی نێوان ئێران و ئه‌مریکا و ئه‌وه‌ی که باس ده‌کرا ئابه هه‌ڵگری په‌یامی ئه‌مریکییه‌کانه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، باڵی به سه‌ر ئه‌م کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا کێشابوو. ئه‌گه‌رچی هه‌ر دوو لا باسیان له 9 ده‌یه په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی نێوان تاران و تۆکیۆ ده‌کرد و ویستی خۆیان بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان پیشان ده‌دا به‌ڵام به‌شێکی زۆری لێدوانه‌کانی هه‌ر دوو سه‌رۆک، ئاڵۆزییه‌کانی نێوان تاران و واشنتن بوو.
ئابه له‌و کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا ڕایگه‌یاند: ” له ئێستادا ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕووی له هه‌ڵکشانه و شاره‌زایان باس له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ ده‌که‌ن به‌ڵام پێویسته به هه‌ر شێوازێک ڕێگری له شه‌ڕ و پێکدادانی سه‌ربازی بکه‌ین. ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ به‌خته‌وه‌ری جیهان به گشتی به پێویست داده‌نرێت. که‌س ئه‌وه‌ی ناوێت شه‌ڕ ڕوو بدات. ژاپۆن هیوای به‌وه هه‌یه که بۆ دابه‌زاندنی ئاستی ئه‌م ئاڵۆزییه سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌کانی وه‌گه‌ڕبخات. من به‌م ئامانجه سه‌ردانی تارانم کردووه “.
سه‌رۆک کۆماری ئێرانیش له وه‌ڵامی میوانهکهیدا وتی: ” ئێمه له ناوچه‌که ده‌ستپێکه‌ری هیچ شه‌ڕێک نابین، ته‌نانه‌ت له گه‌ڵ ئه‌مریکاش، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌ڕمان له دژ بکرێت به هه‌موو شێوازێک وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت “.
ئه‌ڵبه‌ت حه‌سه‌ن ڕۆحانی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا واز له گه‌مارۆ ئابورییه‌کان بێنێت گۆڕانکاری گه‌وره له ئێران و جیهان ڕوو ده‌دات.
به‌شی گرنگی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ژاپۆن بۆ چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی له گه‌ڵ ئایه‌تووڵا عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه. له ئێران به پێی ده‌ستووری ئه‌م وڵاته بڕیاربه‌ده‌ستی کۆتایی ڕێبه‌ره و ته‌نیا ئه‌و ده‌توانێت پرسی گرنگی وه‌ک دانوستان له گه‌ڵ ئه‌مریکا یه‌کلایی بکاته‌وه.
ئابه له چاوپێکه‌وتنی ڕێبه‌ری ئێران ڕایگه‌یاند که په‌یامی دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکام بۆ ئێوه پێیه و ئاماژه‌شی به‌وه دا که تره‌مپ داوای وتووێژێکی ڕاستگۆیانه له گه‌ڵ تاران ده‌کات و ئه‌مه‌شی به هۆکاری پێشکه‌وتنی ئێران ناو بردووه.
وه‌ڵامه‌که‌ی ڕێبه‌ری ئێران بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی ژاپۆن ڕه‌نگه به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌کانی پێش سه‌ردانه‌که‌ی تاران بووه.
ڕێبه‌ری ئێران به سه‌رۆک وه‌زیرانی ژاپۆنی ڕاگه‌یاند که ” ئه‌مریکا له دانوستاندا ڕاستگۆ نییه و ئێمه له چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی چه‌ندین ساڵ له گه‌ڵ ئه‌مریکا و وڵاتانی ئه‌ورووپی دانوستانمان کردووه به‌ڵام تره‌مپ به کشانه‌وه له‌و ڕێکه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه پشتی له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان کردووه “.
گرنگترین خاڵ له چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی ئابه و عه‌لی خامنه‌یی ئه‌وه بووه که ڕێبه‌ری ئێران به ڕاشکاوانه ڕایگه‌یاند که ” تره‌مپ به شیاوی ناردنی په‌یام نازانم و له گه‌ڵ ئه‌مریکاش دانوستان ناکه‌ین “.
سه‌رۆک وه‌زیرانی ژاپۆن هات و په‌یامه‌که‌ی خۆیی به ده‌سه‌ڵاتدارانی باڵای ئێران ڕاگه‌یاند و به پێی ئه‌وه‌ی که له میدیاکانیشدا بڵاو بووه‌ته‌وه، وه‌ڵامی خۆیی وه‌رگرتووه. به پێی ئه‌م وه‌ڵامانه بێت ڕه‌نگه چاوه‌ڕوانی هه‌ڵکشانی ئاڵۆزییه‌کانی نێوان تاران و واشنتن بین یان ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه په‌یامی نهێنی به شینزۆ ئابه درا بێت که ڕاده‌ستی تره‌مپی بکات./.