ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ئاماژە بە شکستەکانی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە کە ئەم حکومەتە بە چوار پیاوی عاقڵ لە بەغدا بدرێت یان ئەوانەی کە لە بازاڕی دۆلارەکە ئیش دەکەن، لەمەی ئێستا باشتر بەڕێوە دەبرێت.
ئاراس شێخ جەنگی سەبارەت بە بەیاننامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیش ڕایگەیاندووە کە ئەو بەیاننامەیە لە بەر دڵی کەسێک نووسراوە.
ناوبراو ئاماژەشی بە پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی داوە و ڕایگەیاندووە کە پەیوەندییەکان لە خەراپترین ئاستی خۆیدایە، سەرۆکی پارتی و یەکێک لە جێگرەکانی ڕایانگەیاندووە کە بە هیچ شێوازێک لە گەڵ سەرکردایەتی نوێی یەکێتی کۆنابنەوە./.
