یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر دانانی پارێزگار بۆ كه‌ركوك ناكۆكن،به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له كه‌ركوك ده‌ڵێ،ئومێدمان هه‌یه له‌ماوه‌یه‌كی نزیك هه‌واڵێكی خۆش به كه‌ركوكییه‌كان بده‌ین،گرێ كوێره‌ی كه‌ركوك بكه‌ینه‌وه.
ئاسۆ مامه‌ند به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی، له كه‌ركوك ڕایگه‌یاند:” لای ئێمه كه‌ركوك له هه‌موو شتێك گرنگتره بۆیه پێویسته به زووترین كات كێشه‌ی كه‌ركوك یه‌كلای بكاته‌وه،ئه‌وه‌ڕاست نییه كه ئه‌گه‌ر پارێزگار بۆ كه‌ركوك دابندرێت،هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نابێت،به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر پارێزگار و ئه‌نجومه‌نی پارێزگار بكه‌ونه‌وه سه‌ركاری خۆیان هیچ هێزێك نییه بتوانێت بڕیاره‌كانیان جێبه‌جێ،نه‌كات.
ئاسۆ مامه‌ند ده‌ڵێ:” گرێ كوێره‌ی پارێزگاری كه‌ركوك له نێوان یه‌كێتی و پارتی خه‌ریكه ده‌كرێته‌وه،ئومێد مان هه‌یه له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ هه‌رێم،كێشه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك چاره‌سه‌ر بكات.
ڕاكان جبووری پارێزگاری كه‌ركوك داهاتێكی زۆری كه‌ركوك به‌هه‌ده‌ر ده‌دات، سێ جار بڕیاری گرتنی له‌سه‌ر كه‌یسی گه‌نده‌ڵی بۆ ده‌رچووه،له‌لایه‌ن دادگاكانی كه‌ركوكه‌وه.
مامه‌ند وتیشی:” پارێزگاری سه‌پێندراوی ئێستای كه‌ركوك داهاتی گشتی به‌هه‌ده‌ر ده‌دات،پاره‌یه‌كی زۆری كه‌ركوكییه‌كان ده‌خوات.
به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی وتیشی:” له ساڵی 2020 سه‌رژمێری گشتی له‌كه‌ركوك ده‌كرێت كه وه‌ك سه‌رژمێری ساڵی 1957 ده‌بێت بۆ كورد چاره‌نوسازه،بۆیه پێویسته خۆمان بۆ ئه‌و ڕاپرسیه حازربكهین.