ئاكرێ وه‌رزی چنینه‌وه‌ی تورشه سماقه
جوتیارانی باخی تورشه سماق ئه‌مساڵ سێ هه‌زار ته‌ن تورشه سماق له ناوچه‌ی ئاكرێ به‌رهه‌میان دەبێت،له به‌ر زۆری ناوچه ودهڤهرهكانی كوردستان داری تورشه سماق دێته چاندن و له ناوچه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌یه‌كی تر جیاوازه، له سنووری قه‌زای ئاكرێ ڕێژهیەكی به‌رفراوانتر باخی تورشه سماق دێته چاندن،ساڵانه هاوڵاتیانی ناوچه‌كه به‌رهه‌مێكی باشیان ده‌ست ده‌كه‌وێت و بژێوی ژیانیان له‌سه‌ریه‌تی.
ئه‌ركان زێباری خاوه‌ن باخێكی تورشه سماق له ئاكرێ به ماڵپه‌ڕی ڕووماڵی ڕاگه‌یاند:”ئێمه له گونده‌كان گرنگی به‌به‌رهه‌می خۆماڵی ده‌ده‌ین ،چاندنی سماق كه به‌رهه‌مێكی خۆڕسكه ژیانی هاوڵاتیەكی زۆری ناوچه‌كه له‌سه‌ر به‌رهه‌می سماقه ساڵانه له سه‌ره‌تای مانگی هه‌شته‌وه ده‌ست به‌چنینی به‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ین،ده‌یبه‌ینه بازاڕ بۆ فرۆشتن،به‌داخه‌وه به‌هۆی ئاڵۆزی ناوچه‌كه نرخی تورشه سماق زۆر دابه‌زیوه،بۆ یه‌ك كیلۆ نرخه‌كه‌ی ئێستا (2250)دینار ده‌كات پێشبینی ده‌كه‌ین نرخه‌كه‌ی زیاتر دابه‌زێت،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سماق ده‌كه‌وێته بازاڕ،به‌رهه‌مه‌كه‌ی هه‌نارده‌ی ناوچه‌كانی تر ناكرێت،له‌به‌ر ئه‌وه‌ش زیاتر نرخه‌كه‌ی داده‌به‌زێت،ئه‌گه‌ر به‌های وه‌ك ساڵانی ڕابردووبێت ئه‌وه پێشبینی ده‌كه‌ین،هه‌تا 4 – 5 هه‌زار دۆلار بفرۆشرێت به‌ڵام ئه‌مساڵ نافرۆشرێت ناچارین به‌هه‌رزانتر له‌و نرخه‌ی ئێستا بیفرۆشین،ساڵانه و ده‌سپێكی به‌هار ده‌ست ده‌كه‌ین،به‌چاندنی شه‌تڵی تورشه سماق ده‌كه‌ین و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ده‌گاته به‌رهه‌م،ئه‌گه‌ر بێت و هیچ نهخۆشیەك لێی نه‌دات ئه‌وه به سێ ساڵی به‌رهه‌می دەبێت.
هه‌وار زێباری جوتیارێكی تری خاوه‌ن سماقە بۆ ماڵپه‌ڕی ڕووماڵ گوتی:”له ناوچه‌كانی ئێمه چه‌ندین جۆری سماق هه‌یه گران به‌هاترین سماق سپیه سێ جۆر سماق له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه ئه‌ویش سماقی سور و سپی و بالیكی ،جۆره‌كانی سماقی سپی و بالیكی پێش سماقی سور ده‌بێت بێته چنین به‌چه‌ند ڕۆژێك ئهگهرلهكاتی خۆیدا نهیچنین ڕه‌نگیان سور ده‌بێت و نرخه‌كه‌ی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن،ڕه‌نگ و تامی وه‌ك خۆی نامێنێته‌وه،سماقی سپی له‌وشوێنه‌ی دێته چاندن جیاوازه، ده‌بێت له‌ناوچه‌ی ساردتر بنێژرێت و دوربێت له‌ناوچه‌ی گه‌رم.
ئه‌حمه‌د جه‌میل به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی ئاكرێ بۆ ماڵپه‌ڕی ڕووماڵ وتی:”نزیكه‌ی یانزه هه‌زار دۆنم زه‌وی له ئاكرێ به باخی سماق هاتووه‌ته چاندن،رێژه‌ی له‌گه‌ڵ به‌هاكه‌ی ساڵانه جیاوازی به‌سه‌ردا دێت، بهرهەمی ئه‌مساڵ زۆر باشه و له چاو ساڵی ڕابردوو زیاتره و ئه‌مساڵ پیشبینی ده‌كه‌ین هه‌تا سێ هه‌زار ته‌ن سماق له ناوچه‌ی ئاكرێ به‌رهه‌ممان هه‌بێت.