هه‌رێمی كوردستان تادێت توشبوان به‌ماده‌ی هۆشبه‌ر و بازرگانی به‌و ماده‌یه‌وه به‌ره‌و فراوان بوون ده‌چێت،له قه‌زای سۆران له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوو،32 كه‌س به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنان و ئاڵوده‌بوون به‌ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیراون.
بنكه‌ی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كانی سۆران له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، بڵاوی كردووه‌ته‌وه:”له مانگی 5ـی 2019 تاوه‌كو مانگی 8ـی 2019 (32) لە سنووری شار و شارۆچکە و ناحیە و قەزاکانی سەر بە سۆران ٣٢ كه‌س به تۆمه‌تی ئاڵووده‌بوون و بازرگانیكردن به مادەی هۆشبه‌ر و حه‌پی قه‌ده‌غه‌كراو و دراوی ساخته دەستگیر کراون.
ئاماژە بەوەش کراوە: “ئەو تۆمەتبارانە لەلایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كانەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوە و ڕەوانەی دادگای تایبه‌تمه‌ند کراون.