لەپاش ڕوداوەکانی ۱٦ ئۆکتۆبەر،دەوڵەتی عێراقی پارێزگارێکی بەوەکالەتی بۆشاری کەرکوک داناو پێچەوانەی یاساکانی ئەنجومەنی پارێزگاری ئەوشارە کە هەڵبژێردراوی ڕاستەوخۆی دانیشتوانی کەرکوکن،ئەو پارێزگارە بەوەکالەتە تائێستاش لەجێگەی خۆیدا کارو بارەکانی ئەوشارە بەڕێوەدەبات،
لەلایەکی دیکەوە ڕێک نەکەوتنی یەکیەتی و پارتی لەسەر دانانی پارێزگارێکی هاوبەش هێندەی تر دۆخی ئەوشارەی شڵەژاندو توڕەیی خەڵکیشی بەدوای خۆیدا هێنا،ئەگەر چی یەکیەتی پارێزگاری ئەوشارە بە ئیستحقاقی خۆی دەزانێت و چەندان کاندیدی لەو پێناوەدا پێشنیاز کرد،بەڵام دواتر سەرجەم کاندیدەکان لەلایەن پارتیەوە ڕەد کرانەوە،
سەرەنجام لەچەند مانگی ڕابردودا هەردولا ڕێک کەوتن لەسەر کاندیدێکی بێلایەن و ئەندازیارتەیب جەباریان لەمیدیاکانەوە وەک پارێزگاری هاوبەش بە خەڵکی ناساند،
جێی باسە ماوەی چەند ڕۆژێکە دەنگۆی لادانی کاندیدە هاوبەشەکەی هەردولا دزەی کردۆتە نێو میدیاکان و بەپێی زانیاریە نوێکان،لەئێستەدا ئاوەڵ زاوایەکی کۆسرەت ڕەسوڵی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکیەتی بەناوی”کەریم حەمە بۆر” بۆ ئەو پۆستە کاندید کراوەو ڕەزامەندی پارتیش لەو پێناوەدا وەرگیراوە.