سه‌روه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی
له کاتێکدا که عێراق و هه‌رێمی کوردستان وه‌ک به‌شێک له‌م وڵاته هێشتا مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه تیرۆریستییه‌کان و چالاکی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی وه‌ک داعشیان له سه‌ره، تورکیاش به بۆردومانکردنی ناوچه سنورییه‌کانی هه‌رێم به بیانووی بوونی هێزه‌کانی په‌که‌که به کرده‌وه سیاسه‌تی ئاڵۆزکردنی ڕه‌وشی ناوخۆی هه‌رێم و عێراقی په‌یره‌و کردووه.
ئه‌گه‌ر تورکیا بۆ ئه‌م بۆردومان و ده‌سدرێژییه بۆ سه‌ر خاکی هه‌رێم، هه‌ڕه‌شه‌کانی په‌که‌که وه‌ک پاساو دێنێته‌وه،
پێویسته بوترێت که له ساڵانی ڕابردوو به تایبه‌ت له پاش شکستی دانوستانه‌کانی ئه‌نکه‌ره و کوردانی ئه‌م وڵاته، نه‌ک ته‌نیا په‌که‌که چالاکییه‌کانی که‌م نه‌بووه‌ته‌وه به‌ڵکوو تورکیا ده‌یان هاووڵاتی هه‌رێمی کوردستانی کردووه‌ته قوربانی سیاسه‌تی پاوانخوازی خۆی و ژێرخانی ئابوری ناوچه سنورییه‌کانیش زیانێکی زۆری پێگه‌یشتووه.
بمانه‌وێت یان نه، ئێستا هه‌رێمی کوردستان به‌شێکه له خاکی عێراق و له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌رۆکی نوێش سه‌ردانی به‌غدای کرد و سه‌ره‌ڕای بانگه‌شه‌ی حیزبه‌که‌ی بۆ ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی، دیسانه‌وه پابه‌ندبوونی به‌م هاوبه‌شییه سه‌لمانده‌وه. هه‌ر بۆیه ڕه‌خنه‌ی جیدیش له سه‌ر حکومه‌تی ناوه‌نده که له به‌رامبه‌ر هێرشه به‌رده‌وامه‌کانی ئه‌نکه‌ره بێده‌نگیی هه‌ڵبژاردووه.
هێزه‌کانی سوپای تورکیا قووڵایی خاکی هه‌رێمی کوردستانیان به‌زاندووه
ئەمەتەنیا له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی دژ به په‌که‌که سه‌یر ناکرێت، با له ئه‌ردۆغان و سیاسه‌ته‌کانی له عفرین و ڕۆژئاوای کوردستان ورد ببینه‌وه که سه‌رۆک کۆماری تورکیا چۆن له دژی کورد و ئه‌زموونه‌که‌ی پیلانگێڕی ده‌کات، هه‌ر بۆیه ناتوانین ئه‌م ده‌سدرێژییه‌ی سوپای تورک بۆ سه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردستان به بابه‌تێکی ساده ناو ببه‌ین، به دڵنیاییه‌وه که ئه‌ردۆغان وه‌ک چه‌ندین ناوچه‌ی سوریا به تایبه‌ت له ڕۆژئاوای کوردستان، پیلانێکی بۆ ئێره‌ش هه‌یه.
سوپای تورک هاتووه‌ته خاکی هه‌رێمی کوردستان. بوونی بنکه سه‌ربازی و هه‌وڵگرییه‌کانی تورکیا له قووڵایی خاکی هه‌رێم بابه‌تێکی حاشاهه‌ڵنه‌گره،
تورکیا ئێستا ده‌یه‌وێت پاساو بۆ مانه‌وه‌ی له خاکی ئێمه‌دا بێنێته‌وه. به دڵنیاییه‌وه کڕینی سیسته‌می مووشه‌کی ئێس 400 ی ڕووسیا و زیاتربوونی هه‌وڵه‌کانی بۆ وه‌رگرتنی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئێف 35 ی ئه‌مریکاش له‌م ماوه‌یه‌دا گوزارشت له‌وه ده‌کات که تورکیا پیلانێکی له ناوچه‌که و به تایبه‌ت له عێراق به ده‌سته‌وه‌یه. به‌رپرسانی ئه‌نکه‌ره ده‌یانه‌وێت لێر بمێننه‌وه و بۆ داهاتووی عێراق نه‌خشه و پیلانی دیکه‌یان پێیه.
پرسیار ئه‌وه‌یه که بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش به پێچه‌وانه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی له به‌رامبه‌ر ئه‌م پیلانگێڕییه‌ی ئه‌نکه‌ره بێده‌نگه. به‌شدارییه‌که‌ی مه‌ولود چاووش ئۆغلۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆکی هه‌رێم له هه‌ولێر هێنده بێ پلان و به‌رنامه نه‌بووه. دواتریش نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی تورکیای کرد. ئه‌نکه‌ره ده‌یه‌وێت له پرۆسه سه‌ربازییه‌کانی له خاکی هه‌رێمی کوردستان هه‌ولێری له گه‌ڵ بێت، بێده‌نگی به‌غداش وایکردووه که ئه‌وان به ئاسانی و ئه‌ڵبه‌ت به خێرایی ئه‌م پیلانه‌یان جێبه‌جێ بکه‌ن.
ئه‌گه‌رچی که تورکیا سه‌رقاڵی دابینکردنی هه‌لومه‌رجی پێویسته بۆ هاتنه‌دی ئامانجه‌کانی له هه‌رێمی کوردستان به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه‌ش له بیر نه‌که‌ین که ڕای گشتی لێره به پێچه‌وانه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم هێنده ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و هاتنه‌ی تورکیا نییه و پێشتریش نموونه‌که‌ی له سووتاندنی بنکه و باره‌گاکانی سوپای تورک له شیلادزێی سنوری پارێزگای دهۆک بینراوه.
به‌رده‌وامی ئه‌م ڕه‌وشه به دڵنیاییه‌وه ناڕه‌زایه‌تی زیاتری خه‌ڵکی هه‌رێم ڕووبه‌ڕووی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ده‌کاته‌وه به تایبه‌ت له ئێستادا که به هۆی ناکۆکییه‌کانه‌وه له گه‌ڵ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، حکومه‌تی نوێ قورساییه‌کی ئه‌وتۆی نابێت. بێ گومان پیلانگێڕی تورکیا و بێده‌نگی حکومه‌تی هه‌ولێر به زیاتربوونی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک، یه‌کێک له کێشه هه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی کابینه‌ی نوێ ده‌بێت./.