یاڵدا محمد
ئەمڕۆ کاتژمێر 10 ی سەرلە بەیانی ئاگرێک لە چیای گوێژە لە شاری سلێمانی کەوتۆتەوە،ڕوبەرێکی زۆری پوش و پاوان ئاگری تێبەربوە،بەڵام تاوەک وئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
دیاری ئیبراهیم،بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی بە سایتی “ڕووماڵ”ی ڕاگەیاند :”بەهۆی زۆری ئاگرەکەوە تاوەک وئێستا نەمانتوانیوە کۆنترۆلی ئاگرەکە بکەین”
ئاماژەی بەوەش دا :”پۆلیسێکمان زیانی گیانی پێگەشتوە ،سەدا 90 ی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە”
ڕونیشیکردەوە :”هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە تاوەک و ئێستا نەزانراوە بەهۆی چیەوە بوە”