هەنگاوی دووەمی ئێران تایبەت بە ڕێکەوتنی ناوەکی ڕاگەێندرا.
وتەبێژی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند هەنگاوی دووەمی تاران بۆ هەڵپەساردنی بەشێکی دیکە لە بەڵێنەکانی لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی ناوەکی لەمڕۆوە بە فەرمی دەستیپێکردووە.
عەلی ڕەبیعی ڕایگەیاندووە کە لەمڕۆوە ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران لە سەرووی ۳.٦۷ دەبێت.
ئەم بڕیارەی ئێران پاش ئەوە هاتووە کە لە ماوەی دوو مانگەی دیاریکراودا ئەورووپا داواکارییەکانی بە تایبەت بۆ فرۆشتنی نەوت جێبەجێ نەکردووە.
سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت هەر کات داواکارییەکانی ئێمە لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی ناوەکی جێبەجێ کرا بۆ خاڵی پێشوو دەگەڕێینەوە.
ئەم بڕیارەی ئێران کاردانەوەی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوای بە دواوە دەبێت./.