خۆراکەکان یارمەتیدەری چالاکییەکان و ڕێکخستنەوەی جەستەن و لە وەرزی زستاندا بە هۆی پلەی گەرمی نزمی ئەم وەرزە پێویست بە چەند خواردنێکی تەندرووست دەکات تا پلەی گەرمی لەش بەرز بکاتەوە.
خواردنە سورەوەکراوەکان و خواردنە خێراکان زیان بە تەندرووستی دەگەێنن و پێویستە بایەخ بە چەند خۆراکێک بدرێت کە دەتوانن لە وەرزی زستاندا یارمەتیدەری پاراستنمان لە سەرما بێت.
لێرەدا ئاماژە بە چەند خواردنێکی وەها دەدرێت:
سێو:
بە هۆی ئەوەی کە پاڵیۆلیفینۆل ی تێدایە یارمەتی چالاککردنی کرداری هەرس دەدات و لە شێرپەنجە مرۆڤ دەپارێزێت و سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ.
پیاز:
جەستە بە گەرمی دەهێڵێتەوە لە وەرزی زستان و یارمەتیدەری کرداری هەرسە و دەتوانیت لە کاتی سەرما کەڵک لە خواردنی سوپی پیاز وەربگریت.
سیر:
سیر شەکری خوێن هاوسەنگ دەکات و تەندرووستە و پلەی گەرمی لەش بەرز دەکاتەوە.
زەنجەفیڵ:
سوڕی خوێن چالاک دەکات و مێتابۆلیزم زیاد دەکات و هەستی گەرمی بە مرۆڤ دەبەخشێت.
چەرەسات:
خۆراکێکی زۆر باشە بۆ ڕۆژانی زستان بە تایبەت بادەم، گازۆ، گوێز، گوڵەبەڕۆژە و ناوکە کولەکە.
زەردەچەوە:
دەتوانیت لە خۆراکەکاندا بەکاری بێنیت لە بەر ئەوەی کە یارمەتی هەرسکردنی خۆراکەکان دەدات و دژی نەخۆشی شەڕ دەکات./.
