
ئایا عێراق ڕۆڵی له ئازادکردنی که‌شتییه ئێرانییه‌که‌دا هه‌بووه؟
ڕاوێژکارێکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاندووه که ئه‌م وڵاته ڕۆڵی له ئازادکردنی که‌شتییه ئێرانییه‌که ناسراو به گریس 1 هه‌بووه که ئێستا ناوه‌که‌ی بۆ ئادریان ده‌ریا گۆڕاوه.
حوسێن الهنین ڕاوێژکاری عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاندووه که ناوبراو له دوایین سه‌ردانی بۆ تاران له گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران له سه‌ر ئه‌م پرسه وتووێژی کردووه و عێراق ڕۆڵی له ئازادکردنی که‌شتییه ئێرانییه‌که‌دا هه‌بووه.
ناوبراو وتی که به‌غدا ڕۆڵی له چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی نێوان تاران و له‌نده‌ن هه‌بووه.الهنین هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه که پرسی نه‌وتهه‌ڵگره‌کان ته‌وه‌رێکی گرنگی سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی عه‌بدولمه‌هدی بۆ تاران بووه.
له کاتی دوایین سه‌ردانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ تاران باس له‌وه کرا که عه‌بدولمه‌هدی په‌یامێکی حکومه‌تی به‌ریتانیای ڕاده‌ستی سه‌رۆک کۆماری ئێران کردووه./.