نرخی ژماره سه‌ره‌تاییه‌کانی تابلۆی ئۆتۆمبێل بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دیاریکراوه و به‌رپرسانی پارێزگاکه‌ش هیوایان به‌وه هه‌یه به فرۆشتنیان، داهاته‌که‌ی بخرێته خزمه‌ت گه‌شه‌پێدانی هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه که ئایا ئه‌م نرخانه کڕیاری ده‌بێت یان؟
له ئاکامدا پارێزگای هه‌ڵه‌بجه وه‌ک پارێزگاکانی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان بووه خاوه‌نی تابلۆی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت به خۆی و نرخی ژماره سه‌ره‌تاییه‌کانیش بۆ فرۆشتن به‌م شێوازه دیاریکراوه:
ژماره‌ی یه‌ک به یه‌ک ملیار دینار
ژماره‌ی 2 تا 9 به شه‌ش سه‌د ملیۆن دینار
ژماره‌ی 10 تا 99 به سێ سه‌د ملیۆن دینار
ژماره‌ی 100 تا 999 به دوو سه‌د ملیۆن دینار
ژماره‌ی 1000 به سه‌د و هه‌شتا ملیۆن دینار
ژماره‌ی 1988 به شه‌ش سه‌د ملیۆن دینار
ڕه‌نگه فرۆشتنی ئه‌م تابلۆانه بتوانێت چاوی هه‌ڵه‌بجه به بینینی بودجه‌ی تایبه‌ت ڕوون بکاته‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی که هێشتا هه‌ر دوو حکومه‌تی هه‌ولێر و به‌غدا ئاوڕیان له‌م پارێزگایه نه‌داوه‌ته‌وه./.