ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێ،ئه‌گه‌ر بێت و نه‌تواندرا پڕۆژه یاسایی 2020 بوودجه‌ی عێراق په‌سه‌ند بكرێت ئه‌وه به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك خۆی به‌رده‌وامده‌بێت.
ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ماڵپه‌ڕی ڕووماڵی ڕاگه‌یاند:” ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تێكدا بوودجه‌ی ساڵی 2020ـی عێراق تا هاتنی ساڵێ نوێ نه‌تواندرا په‌سه‌ند بكرێت له په‌رله‌مان،ئه‌وها له 12% بوودجه سه‌رف ده‌كرێت تایبه‌ته به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران،ئه‌وكاته مووچه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌رده‌وامده‌بێت.
ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید ده‌ڵێ:” ئه‌گه‌رهات و حكوومه‌تی هه‌رێم و عێراق نهگەشتنه ڕێكه‌وتن ئه‌وه ده‌بێت لایه‌نه كوردییه‌كان نه‌یه‌ڵن، بوودجه په‌سه‌ند بكرێت بۆئه‌وه‌ی بوودجه‌ی ساڵی پێشوو بڕوات،له‌وكاته‌شدا به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێم كه مووچه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت.
حاجی ڕه‌شید وتیشی:” ده‌بێت حكوومه‌تی هه‌رێم و عێراق بگه‌ن به‌ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر دۆسیەی نه‌وت،بڕیارێكی سیاسی‌یان داوه ڕێكه‌ون، به‌ڵام لەڕوی هونەریەوە ڕێكه‌وتنه‌كه ماویەتی،
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وتی:” ئه‌گه‌ر نه‌وت له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ڕاده‌ست به حكوومه‌تی عێراق نه‌كرێت پڕۆژه بوودجه‌ی 2019 دووباره‌نابێته‌وه.