سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاندووه که په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریکییه‌که‌ی بووه‌ته هۆکاری چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ ئاژانسی ڕۆیته‌رز ڕایگه‌یاندووه که له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فوونییه‌که‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردووی له گه‌ڵ دوناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به کڕینی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی پاتریۆت وتووێژی کردووه.
ناوبراو ڕایگه‌یاندووه که په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی و دوناڵد تره‌مپ بووه‌ته هۆکاری چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کانی تورکیا و ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به کڕینی سیسته‌می ئێس 400 ی ڕووسیا.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که به‌رپرسانی ئه‌مریکا به‌رده‌وام جه‌ختیان له‌وه کردووه‌ته‌وه که کڕینی ئه‌و سیسته‌مه مووشه‌کییه له لایه‌ن تورکیاوه ده‌بێته‌وه هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گرێبه‌ستی فرۆشتنی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی جۆری ئێف 35 به‌م وڵاته.
ئه‌ردۆغان به ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندووه که ئه‌وه‌م بۆ تره‌مپ ڕوون کردووه‌ته‌وه که کڕینی ئێس 400 له لایه‌ن تورکیاوه هێنده کێشه‌یه‌کی گه‌وره نییه و پاتریۆتی ئه‌مریکاش ده‌کڕین.
سه‌رۆک کۆماری تورکیا له کۆتاییدا باس له سه‌ردانه‌که‌ی بۆ واشنتن ده‌کات و ده‌ڵێت به تره‌مپم ڕاگه‌یاندووه که له سه‌ردانه‌که‌م زیاتر له سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره وتووێژ ده‌که‌ین
