ڕه‌نگه ئه‌مه پاش بومه‌له‌رزه سیاسییه‌که‌ی ئه‌سته‌نبووڵ، گه‌وره‌ترین لێدانی سیاسی له په‌یکه‌ری ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بێت و چاره‌نووسی بۆ داهاتووی تورکیا ڕووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵه پرسیارێک بکاته‌وه.
ئه‌م ڕۆژانه ئه‌ردۆغان له بارودۆخێکی گونجاو‌دا نییه، له هه‌ڵبژاردنه‌کانی شاره‌وانییه‌کانی تورکیا و سه‌ره‌ڕای دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له گه‌وره شاری ئه‌سته‌نبووڵ، ئاکه‌په تووشی شکستێکی گه‌وره له مێژووی چه‌ندین ساڵه‌ی دسه‌ڵاتدارێتی ئه‌م وڵاته بووه، تورکیای له شه‌ڕێکی بێ هۆ له دژی کوردانی ڕۆژئاوا سه‌رقاڵ کردووه، لای ئه‌مریکاوه چه‌ندان بایه‌خی نه‌ماوه و بیانوو بۆ کڕینی ئێس 400 ی ڕووسیا ده‌هێنێته‌وه، له گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی به تایبه‌ت سه‌عوودیا چیدی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی جاران له نێوانیان نه‌ماوه و کۆمه‌ڵه هۆکارێکی دیکه که گوزارشت له‌وه ده‌کات سه‌رۆک کۆماری تورکیا و پارته‌که‌ی ڕه‌نگه له دوایین قۆناغه‌کانی حوکمڕانی ئه‌م وڵاته‌دا بن.
به پێی یه‌کێک له بڕگه‌کانی ده‌ستووری تورکیا، ئه‌و که‌سه‌ی که ویستی کاندیدبوونی بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئه‌م وڵاته هه‌یه ده‌بێت ته‌مه‌نی که‌متر له 40 ساڵ نه‌بێت و بڕوانامه‌ی خوێندنی باڵای هه‌بێت، ئه‌و بڕوانامه‌ش ده‌بێت له زانکۆ وه‌رگیرابێت نه‌ک له په‌یمانگاکان، وا دیاره ئه‌ردۆغان له په‌یمانگا وه‌ریگرتووه و باسیشی نه‌کردووه.
ئێستا ئه‌ردۆغان به‌وه تۆمه‌تباره که بڕوانامه‌ی ساخته‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی تورکیا به‌کار هێناوه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته بیانوویه‌ک که یه‌کێتی دادنووسانی ئه‌م وڵاته لێکۆڵینه‌وه‌کانیان بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی ده‌ستپێکردووه.
ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه ته‌قینه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی سیاسی له پاش شکسته گه‌وره‌که‌ی ئه‌سته‌نبووڵ بێت که کورسی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغانی له ئاستی ناوخۆدا هه‌ژاندووه، ئێستا دۆسیه‌ی ساخته‌کارییه‌که‌ی ئه‌ردۆغان له لایه‌ن نه‌جلا ئهکجۆن له دادگای ئه‌سته‌نبووڵ بۆ لێژنه‌ی په‌روه‌رده نێردراوه تا زیاتر ڕوون ببێته‌وه که ناوبراو له کاتی خۆپاڵاوتن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2014 چۆن بڕوانامه‌ی ساخته‌ی پێشکه‌ش کردووه./.