سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا ژەنەڕاڵ جۆزێف دانفۆڕد ڕایگەیاند، له بژارده‌كانی به‌رده‌م ئه‌مریكا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئارامکۆی سعوودیه، ئه‌نجامدانی گورزی سه‌ربازییه،
دانفۆرد لەلێدوانێکدا بۆ ئاسۆشەیتێدپرێس دەڵێت، به‌گوێرەی هه‌موو ئاماژه‌كان و زانیارییه بهدەسهاتوەكان، ئێران و گرووپەکانی نزیک لە ئێران لە هێرشەکان بۆ سەر عەرەبستان دەستیان هەبووە. بۆیه ئه‌نجامدانی گورزی سه‌ربازی دژی ئه‌و هێرشه یه‌كێكه له بژارده‌كانمان،
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگه‌یاندووه، لیژنه‌یه‌ك له شاره‌زایانی سه‌ربازی ئه‌مریكا بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه چونه‌ته سعوودییه و هر بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی وڵاتی سعودیەش هێرشەکەش لەخاکی ئێرانەوە کراوەتە سەریان