تادێت ململانێ نێوان ئه‌مریكا و ئێران تونتر ده‌بێت،ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له ناردنی هێزی سهربارزی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هۆی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتن،بۆ ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا له گه‌رووی هۆرمز.زه‌رده‌ست تۆفیق به‌گ،ڕاوێژكاری حیزبی كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا ،بە ماڵپه‌ڕی ڕووماڵی ڕاگه‌یاند:” وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا بڕیاری داوه به په‌له (1000) سه‌ربازی تری ئه‌مریكی بنێرێت بۆ ڕۆژ هه‌ڵه‌تی ناوه‌ڕاست.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ هێزی زیاتر بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌نێرێت،زه‌رده‌شت تۆفیق به‌گ وتی:” ئه‌و هێزه پێ ده‌ڵێن، هێزی هێرش له به‌نده‌ره‌كان گه‌رووی هۆرمز ،جێگیرده‌كرێن،بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركات هێرشی له‌ناكاو بكرێته سه‌ر كه‌شتی نه‌وتییه‌كان پهرپهچ بدرێنه‌وه.
ئه‌مریكا له‌سه‌ر زاری سه‌رۆكی وڵات حكوومه‌تی تاران تۆمه‌ت بارده‌كات به هێرش بۆ سه‌ر كه‌شتی نه‌وتییه‌كان،له گه‌رووی هۆرمز،به‌رپرسانی تارانیش به توودندی ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه.تۆفیق به‌گ وتییشی:” هه‌ركات پێویست بكات ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه هه‌ر چالاكییه‌كیان پێبسپێردرێت بۆ هێرشكردنه سهردووژمن،ئه‌وه هێرشی ده‌كه‌نه سه‌ر.ئه‌مریكا له ئێستادا هێزێكی گه‌وره‌ی به كه‌شتی گه‌وره‌ی سه‌ربازی و فڕۆكه و چه‌كی پێشكه‌وتووی جه‌نگی ناردووه‌ته ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی پشتیوانی لێده‌كه‌ن.