وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه که سه‌ره‌ڕای دوورخستنه‌وه‌ی جۆن بۆڵتۆن له پۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، سیاسه‌تی زیاترکردنی گوشاره‌کان له دژی ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت.
مۆرگان ئورتاگوس له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند که گوشاره‌کانی دژ به ئێران به‌رده‌وام ده‌بن به‌ڵام دوناڵد تره‌مپ ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێرانه.
ناوبراو بێ ئاگایی خۆیی له‌و هه‌واڵانه ڕایگه‌یاند که باس له هه‌وڵه‌کانی کوێت بۆ نێوه‌ندگێڕی له نێوان ئێران و ئه‌مریکا ده‌که‌ن به‌ڵام وتیشی که واشنتن پاڵپشتی له هه‌ر هه‌وڵێکی دیپلۆماسی ده‌کات.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به دۆسیه‌ی ئه‌فغانستان دا و وتی، تاڵیبان به‌و هێرشه‌ی بۆ کابوڵ هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کرد و ڕێکه‌وتنی له گه‌ڵ ئه‌مریکا له کۆتا قۆناغی خۆیدا بوو که به هۆی ئه‌و هێرشه‌وه ئه‌مریکا لێی پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه
