وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به هۆی کڕینی نه‌وتی ئێرانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له چین کردووه و به نایاسایی ناوی بردووه.
مایک پۆمپیۆ ڕایگه‌یاند که کڕینی نه‌وتی ئێران له لایه‌ن چینه‌وه ههنگاوێکی نایاساییه و ده‌بێت ڕابگیرێت.
ڕاشیگه‌یاند که به هه‌موو شێوازێک هه‌وڵ ده‌ده‌ین ڕێگری له پێشێلکردنی سزاکانی ئه‌مریکا له لایه‌ن هه‌ر وڵات و دامه‌زراوه‌یه‌که‌وه بکه‌ین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕه‌خنه‌شی له‌وه گرتووه که پلانی مووشه‌کی ئێران نه‌خراوه‌ته چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی که له سه‌رده‌می باراک ئۆباما له نێوان تاران و شه‌ش وڵاتی زلهێزی جیهان واژۆ کرا./.
