باڵیۆزی ئه‌مریکا له له‌نده‌ن داوایکردووه که وڵاته‌که‌ی به‌شێک له دانوستانی تایبه‌ت به نه‌وتهه‌ڵگره‌کان له گه‌ڵ ئێران بێت.
وودی جۆنسۆن باڵیۆزی ئه‌مریکا له له‌نده‌ن به ئاماژه به خاڵه هاوبه‌شه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا و دوناڵد تره‌مپ، ڕایگه‌یاند که ده‌مانه‌وێت له دانوستانه‌کانی تایبه‌ت به که‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره ڕاگیراوه‌کان له گه‌ڵ ئێران به‌شداری و ڕۆڵمان هه‌بێت.
ناوبراو ڕایگه‌یاندووه که په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێز له سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌ش له نێوان سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا و سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ده‌بینرێت.
باڵیۆزی ئه‌مریکا وتی که به‌ریتانیا گرنگترین هاوپه‌یمانی ئێمه‌یه و تره‌مپ به چه‌ندین جار باسی ئه‌مه‌ی کردووه.
ڕاشیگه‌یاندووه که ئاڵۆزییه‌کانی که‌نداو به خاڵێکی هاوبه‌شی نێوان له‌نده‌ن و واشنتن داده‌نرێت و به‌شداری هه‌ر دوو وڵات له هه‌ر دانوستانێکی تایبه‌ت به‌م ناوچه‌یه به گرنگ ده‌زانین./.
