نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ کاروباری سوریا داوای له ئه‌ڵمانیا کردووه وه‌ک پاڵپشتی بۆ کوردانی ڕۆژئاوا هێزه‌کانی ڕه‌وانه‌ی ئه‌م وڵاته بکات.
جێمز جفری ڕایگه‌یاندووه که هاوپه‌یمانان ده‌بێت پاڵپشتی له ئۆپۆزسیۆنی سوریا به سه‌رکردایه‌تی کورده‌کان بکه‌ن.
ناوبراو هه‌روه‌ها داوای له ئه‌ڵمانیا کردووه تا هێزی سه‌ربازی و پسپۆڕانی تایبه‌ت به بواری لۆجستی به مه‌به‌ستی هاوکاریکردنی هێزه‌کانی سوریای دیمۆکرات ڕه‌وانه‌ی ئه‌م وڵاته بکرێن.
ئه‌م به‌رپرسه ئه‌مریکییه ڕایگه‌یاندووه که ئێمه داوای ناردنی هێزی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا بۆ سوریا ده‌که‌ین و چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین له‌م مانگه‌دا وه‌ڵامێکی ئه‌رێنی له لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌م وڵاته‌وه وه‌ربگرین.
جفری ده‌ڵێت: پێویست به‌وه ناکات که هێزه‌کانی ئه‌ڵمانیا ڕاسته‌وخۆ شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش بکه‌ن به‌ڵکوو به هاوکاری هێزه خۆجێییه‌کان به‌ره‌نگاری ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه ده‌بینه‌وه، به‌ڵام بوونی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان بۆ پاڵپشتی هه‌مه‌لایه‌نه له‌و هێزانه به پێویست ده‌زانین./.
