کۆنگرێسی ئه‌مریکا پرۆژه یاسایه‌کی په‌سه‌ند کردووه که بڕێک له پاره بلۆککراوه‌کانی ئێران بۆ قه‌ره‌بووی ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ساڵی 1983 ی به‌یروت له بنکه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی ئه‌مریکا ته‌رخان ده‌کات.
ئه‌م پرۆژه یاسایه به ده‌نگی ئه‌رێنی 397 ئه‌ندام و 31 ده‌نگی نه‌یار له کۆنگرێسی ئه‌مریکا په‌سه‌ند کراوه.
پرۆژه‌که‌ش سه‌ره‌تا له لایه‌ن گرێگ پێنس برای مایک پێنس جێگری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا پێشنیار کرا و تێیدا هاتووه که ئه‌مریکا ده‌ستی به یه‌ک ملیار و 680 ملیۆن دۆلار له پاره بلۆککراوه‌کانی ئێران ده‌گات که له یه‌کێک له بانکه‌کانی لۆکزامبۆرگه و بڕیاره وه‌ک قه‌ره‌بوویه‌ک به بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ساڵی 1983 له بنکه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا له به‌یروتی پایته‌ختی لۆبنان بدرێت.
ئێران پێشتر له دادگای نێوده‌وڵه‌تی سکاڵای له سه‌ر ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ئه‌مریکا تۆمار کردووه و ده‌ڵێت ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی داهاتی ئه‌م وڵاته به پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه./.