وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه که ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌یه له دژی ناوچه‌که و سعوودیاش له به‌ره‌ی سه‌ره‌کی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌یه، هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌مان پێ بکرێت بۆ ڕیاز له‌م پێناوه‌دا جێبه‌جێی ده‌که‌ین.
مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له چاوپێکه‌وتنێکی له گه‌ڵ که‌ناڵی فۆکس نیوز هه‌مان لێدوانی پێشووی سه‌باره‌ت به ئێران دووپاتکرده‌وه و ڕایگه‌یاند که حکومه‌تی تاران به‌رده‌وامه به په‌ره‌پێدانی پلانی ناوه‌کی و مووشه‌کی خۆی.
ناوبراو ڕایگه‌یاندووه که واشنتن ده‌یه‌وێت هه‌مووان به چاوی ئێمه‌وه ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه ببینن و له پاشه‌کشه به‌م هه‌ڕه‌شه‌یه پێکه‌وه هه‌نگاوی جیدیمان هه‌بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به ستراتیژی وڵاته‌که‌ی له به‌رامبه‌ر ئێران وتی: له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا ده‌مانه‌وێت ڕێگری له دابینکردنی سه‌رچاوه داراییه‌کانی حکومه‌تی ئێران بکه‌ین و له هه‌نگاوی دووه‌میش ئه‌وه به سه‌رکرده‌کانی ئێران بڵێین که تێچووی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌وان قورس ده‌بێت.
پۆمپیۆ ڕایگه‌یاند که محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف که سه‌ردانی نیۆیۆرک ده‌کات نوێنه‌ر و ڕێبه‌ری ئێران نییه، له ڕاستیدا قاسم سولێمانی ڕێبه‌ری ئێرانه، ئێمه کێشه‌مان له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه که ئه‌وان چه‌کیان هه‌بێت به‌ڵام نابێت په‌نا بۆ کرده‌وه‌ی تیرۆریستی ببه‌ن، نابێت حیزبووڵا پڕچه‌ک بکه‌ن، هه‌روه‌ها نابێت هاوکاری حه‌وسییه‌کانی یه‌مه‌ن بکه‌ن.
ناوبراو سه‌باره‌ت به پلانێکی واشنتن بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانی ده‌ریایی له که‌نداو وتی: ئێمه له سه‌ره‌تای پلانی ئاسایشی ده‌ریایی خۆمانین و ده‌بێت وڵاتانی دیکه‌ش له‌م هاوپه‌یمانییه‌دا ئه‌ندام بن، داوامان له وڵاتانی وه‌ک به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، نه‌رویژ، ژاپۆن، کۆریای باشور، ئۆسترالیا و ژماره‌یه‌کی دیکه له وڵاتان کردووه که په‌یوه‌ندی به‌م هاوپه‌یمانییه‌وه بکه‌ن./.
