نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ کاروباری ئێران ڕایگه‌یاندووه که وڵاته‌که‌ی له ڕێگای عۆمانه‌وه هیچ په‌یامێکی بۆ تاران نه‌ناردووه.
برایان هۆک له وتووێژی له گه‌ڵ که‌ناڵی سکای نیوزی عه‌ره‌بی ڕایگه‌یاندووه که گوشاره‌کانی سه‌ر ئێران تا گۆڕینی هه‌ڵسووکه‌وتی ئه‌م وڵاته له ناوچه‌که به‌رده‌وام ده‌بێت.
ناوبراو ڕایگه‌یاندووه که گه‌مارۆ نه‌وتییه‌کانی ئه‌مریکا له دژی ئێران ساڵانه زیانێکی 50 ملیار دۆلاری به‌م وڵاته ده‌گه‌ێنێت.
هۆک سه‌باره‌ت به هه‌واڵێکی ئاژانسی ڕۆیته‌رز که ڕایگه‌یاندبوو ئه‌مریکا له ڕێگای عۆمانه‌وه په‌یامی بۆ ئێران ناردووه، وتی: ئه‌مریکا هیچ په‌یامێکی بۆ ئێران نه‌ناردووه و هیچ وتووێژێک له نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌دا نییه.
نوێنه‌ری ئه‌مریکا بۆ کاروباری ئێران ڕایگه‌یاندووه که تاران تا ئێستا سه‌رجه‌م پێشنیاری وڵاتانی بۆ نێوه‌ندگێڕی ڕه‌تکردووه‌ته‌وه.
ناوبراو هه‌روه‌ها ئێرانی به‌وه تۆمه‌تبار کردووه که له عێراق و سوریا و لۆبنان هه‌وڵی مسۆگه‌ربوونی هیلالی شێعی ده‌دات./.
