دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فوونیدا له گه‌ڵ محه‌ممه‌د بن سه‌لمان جێنشینی سعوودیا ڕایگه‌یاندووه که واشنتن خۆی پابه‌ندی پاراستنی ئه‌م وڵاته ده‌زانێت.
تره‌مپ ئاماده‌یی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی بۆ پاڵپشتی و هاوکاری له گه‌ڵ سعوودیا له پێناو پته‌وکردنی ئاسایش و سه‌قامگیری ئه‌م وڵاته خسته‌ڕوو.
سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا به ئاماژه به کاریگه‌ری نه‌رێنی هێرشه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ر پاڵاوگه‌کانی سعوودیا له سه‌ر ئابوری جیهانی به گشتی، ڕایگه‌یاند که واشنتن پاراستنی سعوودیا به ستراتیژی خۆی ده‌زانێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه محه‌ممه‌د بن سه‌لمان جه‌ختیکرده‌وه که سعوودیا ئیراده‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی حوسییه‌کانی یه‌مه‌نی هه‌یه.
په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فوونییه‌که‌ی تره‌مپ و بن سه‌لمان پاش ئه‌وه دێت که حوسییه‌کانی یه‌مه‌ن به چه‌ندین فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان هێرشیان کرده سه‌ر دوو پاڵاوگه‌ی کۆمپانیای نه‌وتیی ئارامکۆی سعوودیا
