
ئه‌مریکا کێی کردووه‌ته باڵیۆزی خۆی له تورکیا؟
ئه‌مریکا باڵیۆزێکی نوێی له تورکیا ده‌ستنیشانکردووه، که‌سێک که خاوه‌نی ئه‌زموونێکی 40 ساڵه‌یه له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌وڵی به‌ره‌وپێشچوونی سیاسه‌ته‌کانی واشنتن به تایبه‌ت دژ به ئێران ده‌دات.دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا پێشتر ده‌یڤید ساترفێڵدی وه‌ک باڵیۆزی ئه‌م وڵاته له تورکیا به ئه‌نجومه‌نی پیران ناساند و ئه‌م دامه‌زراوه‌ش له ئاکامدا متمانه‌ی پێ به‌خشی تا ئه‌نکه‌ره ببێته نوێترین وێستگه‌ی ئه‌م دیپلۆماتکاره باڵایه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان.ساترفێڵد ساڵی 1954 له بالتیمۆری ویلایه‌تی مێریلاند له‌دایکبووه و ماوه‌ی 40 ساڵه له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌ت عێراق، لۆبنان و وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداو چالاکی ده‌کات.ناوبراو پێش وه‌رگرتنی ئه‌م پۆسته‌ی، جێگری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نوێنه‌ری چاودێری ئه‌مریکا له دانوستانه‌کانی ئاستانه‌ی نێوان ڕووسیا، ئێران و تورکیا تایبه‌ت به دۆخی سوریا بووه.ساترفێڵد له حکومه‌ته‌کانی پێشووی ئه‌مریکا باڵیۆزی ئه‌م وڵاته له لۆبنان، ئه‌رده‌ن و عێراق بووه، هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌ک وه‌ک ڕاوێژکاری باڵای وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ کاروباری عێراق چالاکیی کردووه.ئه‌م دیپلۆماتکاره باڵایه هه‌روه‌ها له باڵیۆزخانه‌کانی ئه‌مریکا له وڵاتانی سوریا، تونس و سعوودیا به‌رپرسیاریه‌تی هه‌بووه.ناوبراو یه‌کێک له‌و که‌سانه‌یه که لایه‌نگری سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکایه دژ به ئێران و به‌دواداچوونی بۆ دابه‌زاندنی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و وڵاتانی دراوسێی به تایبه‌ت له بواری ئابوری و بازرگانیدا کردووه.ده‌یڤید ساترفێڵد هه‌روه‌ها به سیناتۆره‌کانی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاندووه که واشنتن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێران و ڕووسیا ده‌بێت هاوکاری تورکیا بکات./.