بڕیاره ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا چه‌ندین بژارده‌ی سه‌ربازی له دژی ئێران به دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته بدات. ئه‌مه‌ش وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک له به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی سه‌ر ئارامکۆی سعوودیا دێت که به‌رپرسانی ئه‌مریکی پێیان وایه له لایه‌ن ئێرانه‌وه کراوه.
ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریکا به سه‌رۆکایه‌تی دوناڵد تره‌مپ به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌رپرسێکی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه که بڕیاره چه‌ند ئامانجێک بۆ هێرشه ئاسمانییه‌کان له‌و کۆبوونه‌وه‌دا به دوناڵد تره‌مپ پێشنیار بکرێت.
هاوکات فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا هۆشداری ئه‌وه‌یان داوه که جێبه‌جێکردنی هه‌ر بژارده‌یه‌کی سه‌ربازی له دژی ئێران ده‌توانێت بگاته شه‌ڕێکی به‌ربڵاو له ناوچه‌که
