دوای بڕانی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق له ساڵی ۲۰۱٤وه،هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی جێگر نه‌بوونی داهاتی ساڵانه‌ی نه‌ی توانیوه پڕۆژه یاسای بوودجه‌ی ساڵی هه‌بێت،كاری له‌سه‌ر داهاتی ڕۆژ و مانگ كردووه بۆ پێدانی ئه‌وكاتی چاره‌كه مووچه،
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،به ماڵپه‌ڕی ڕووماڵی ڕاگه‌یاند:” حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسای بوودجه‌ی كوردستان بۆ ساڵی ۲۰۲۰،
سه‌رچاوه‌كه‌ی ماڵپه‌ڕی ڕووماڵ له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه گوتیشی:” پاش ئه‌وه‌ی پڕۆژه یاساكه ئاماده‌ده‌كرێت كه له‌سه‌ر ئه‌وداهاته بنیات ده‌ندرێت كه له حكوومه‌تی ناوه‌ندی یه‌وه وه‌ری ده‌گرێت له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆ،ده‌هێندرێته كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ په‌سه‌ندكردنی و پاشان ڕه‌وانه‌كردنی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی:” حكوومه‌ت مه‌به‌ستییه‌تی ساڵی ۲۰۲۰ خاوه‌نی پڕۆژه بوودجه‌ی خۆی بێت و به‌پێی سیكته‌ره‌كان حكوومه‌ت داهاته‌كه‌ی دابه‌شده‌كات.