مه‌لا سه‌عید عه‌بدولره‌حمان،به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئایینی له لێدوانێكیدا ،ڕایگه‌یاندووه:” له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سێ وتاربێژ پابه‌ندنی ڕێنمایه‌كانی ئه‌وقاف نه‌بوون، به‌یه‌كجاری له كاره‌كانیان دوور خراونه‌ته‌وه.
مه‌لا سه‌عید عه‌بدولره‌حمان وتوشیه‌تی:”له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ڕینمایی هاتوو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستانەوە،له گرنگترین ڕێنمایاندا هاتووه،نابێت وتاربێژ ته‌شهیر بكات یان وتاری توند پێشكه‌ش بكات،وه نابێت ماموستای ئاینی له میمبه‌ره‌وه فتوا بدات، له‌مساڵدا هه‌تا ئێستا له‌به‌ر جێبه‌جێ نه‌كردنی ڕێنمایه‌كان سێ ماموستای ئاینی له‌سه‌ر میمبه‌ر لادراون دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندینجار هۆشداریان پێدراوه به‌ڵام پابه‌ندی ڕێمنایی و هۆشدارییه‌كان نه‌بوون..
ناوبراو وتوشیه‌تی له سنووری ئه‌وقافی دهۆك 36 مزگه‌وت مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌یان بۆ ده‌رچووه له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه ده‌كرێنه‌وه، ئێستا پێنچ مزگه‌وت كاركردن تێدا ده‌ستی پێكردووه،له قه‌زای زاخۆ.