ئەندامێكی دەستەی بەرێوەبردنی پەكەكە دەڵێت: ئه‌گەر پارچەكانی دیكەی كوردستان ئازاد نەبن، باشووری كوردستانیش ئازاد نابێت.
دوران كالكان، ئەندامی دەستەی بەرێوەبردنی پەكەكە بە میدیایەكی نزیك لە حزبەكەی راگەیاندووه، نابێت باشووری كوردستان بڵێت ئێمە ئازاد بووین و پێویستە بە ئارامی بژین و پارچەكانی دیكەی كورستان لێمان دووربكەونەوە، ژیانێكی لەو شێوەیە مه‌حاڵه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌كه‌كه ئاماژە بەوەش دەدات، ئه‌گەر لە پارچەكانی دیكەی كوردستان كوردایەتی لەناوببرێت، باشووری كوردستان ئازادی به‌خۆیه‌وه نابینێت. پێویستە ئازادی ھەموو پارچەكانی كوردستان بەیەكەوە بێت، یان هه‌موو به یه‌كه‌وه ئازاد ده‌بین، یانیش هیچ پارچه‌یه‌ك به‌ته‌نیا ئازاد نابێت
H.B