وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاندووه که کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ناتۆ له ئه‌فغانستان ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی گرووپی تاڵیبان بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته.
ئهنیگرێت کرامپ که سه‌رۆکی پارتی دیمۆکرات مه‌سیحی و وه‌ک جێگره‌وه‌ی ئه‌نگێلا مێرکل ناو ده‌برێت، ڕایگه‌یاندووه که نیگه‌رانه له‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر له‌و ئه‌رکه‌ی له ئه‌فغانستان له ئه‌ستۆیان گرتووه پاشگه‌ز ببنه‌وه، دیسانه‌وه دیمه‌نه‌کانی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی تاڵیبان ده‌بینرێته‌وه.
ئه‌ڵمانیا 1300 سه‌ربازی له خاکی ئه‌فغانستاندا هه‌یه که ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له ساڵی 2020 به کۆتایی ده‌گات
