سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ڕایانگه‌یاندووه که به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو 4 منداڵی داعشیان له ڕۆژئاوای کوردستان وه‌رگرتووه.
هایکۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کازاخستان ڕایگه‌یاندووه که 4 منداڵی داعشی ڕۆژی دووشه‌ممه سوریایان به‌جێهێشتووه به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا.
ناوبراو به ئاماژه به پلانی وڵاته‌که‌ی بۆ وه‌رگرتنی ژماره‌یه‌کی زیاتر له‌و منداڵانه وتی: نابێت ئه‌و منداڵانه به هۆی تاوانی باوک و دایکیان سزا بدرێن، ئه‌وان هێشتا منداڵن.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاندووه که ئه‌و منداڵانه له لایه‌ن کۆنسووڵخانه‌ی ئه‌م وڵاته له هه‌ولێر وه‌رگیراون تا ڕه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا بکرێنه‌وه.
ئاماره‌کانی حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا پیشان ده‌دات که 120 منداڵی داعش له گه‌ڵ دایکانی خۆیان له که‌مپه‌کانی سوریان.
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌کرێت که 40 ئه‌ندامی داعش که له وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه په‌یوه‌ندییان به‌م گرووپه تیرۆریستییه‌وه کردووه، هێشتا له گرتوخانه‌کانی سه‌ر به ڕۆژئاوای کوردستانن.
پێشتر دادگایه‌کی ئه‌ڵمانیا حوکمی وه‌رگرتنی منداڵه داعشه‌کانی له لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌رکردبوو./.
