لە سەر دۆسیەی تێکشکانی فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکەی، ئۆکرانیا سکاڵا لە سەر ئێران لە دادگای نێودەوڵەتی تۆمار دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا وتی بە دڵنیاییەوە لە دژی ئێران سکاڵا لە دادگای نێودەوڵەتی تۆمار دەکەین.
یڤن ئەنین وتی: پێویستمان بە تیمێکی پسپۆڕی یاسایی هەیە، لە بەر ئەوەی کە ئەمە شەڕێکی جیدییە و لە ڕۆژی یەکەمیشەوە ئەوەمان ڕەتنەکردووەتەوە کە ئامادەین درەنگ یان زوو سکاڵا ببەینە دادگای نێودەوڵەتی، ڕەنگە ئەمە ببێتە شانسی گەیشتنی ئێمە بە ڕێکەوتن.
ناوبراو وتی: چوار جار داوای دانوستانمان لە ئێران کردووە بەڵام وەڵامی فەرمیمان وەرنەگرتووە و تەنیا لە ڕێگای لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکانەوە ئامادەیی ئەو وڵاتەمان بۆن دانوستان بیستووە./.
