ئاژانسی هەواڵی “العهد”لەزاری وتەبێژی هێزە سەربازیەکانی ئیسرائیلەوە ڕایگەیاند؛
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزە زەمینی و دەریاییەکانی ئەو وڵاتە مانۆڕێکی گەورە لە ناوچەکانی باکوری فەلەستین لەنزیک بەندەری “حەیف”بەڕێوە دەبات،
بەپێی نوسینێکی ڕۆژنامەی “جزالم پۆستی”ئیسرائیلی؛لەم مانۆرەدا کەشتی جەنگی “۱۰”وڵاتی دیکە بەشدارن و چەندان چالاکی فڕینی خێرای فڕۆکەکان و هێلیکۆپتەرەکان نمایش دەکرێن،بەڵام ئەوسەرچاوەیە ناوی وڵاتانی بەشداربوی مانۆڕەکەی بڵاونەکردۆتەوە،
“ئاویوکوخاوی”فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەنی ئیسرائیل سەرپەرەشتی ئەم مانۆڕەدەکات و تاڕۆژی پێنج شەممە بەردەوام دەبێت،
جێی وەبیرهێنانەوەیە سوپای ئیسرائیل حەفتەی ڕابردوش مانۆڕێکی وشکانی لەنزیک کەرتی غەززە بەڕێوەبرد بەبەشداری سەدان تانکو زرێپۆش و هەزاران سەربازی ئەو وڵاته.