بەرپرسانی هەرات لەباکوری ئەفغانستان هەواڵی دەستگیرکردنی کەسێکیان ڕاگەیاند کە بانگەشەی محمدی مەهدی کردوە،
سەید محمد شیرازی بەڕێوەبەری ئەوقافی هەرات بەمیدیاکانی ڕاگەیاند؛ئەم کەسە بانگەشەی ئیمامی مەهدی دەکات و بەقسەی خۆی مێرولەو درەختەکان قسە دەکەن و تائێستا ملیۆنان کەسی لەنەخۆشی ڕزگارکردوەو پەیوەندی ڕاستەو خۆی لەگەڵ ئیمامی عەلیدا هەیە،
بەرپرسانی هەرات دەشڵێن؛ژنان سەردانی ئەم پیاوەدەکەن و لەبەرابەریشدا پارەیان لێوەردەگرێت و بانگەشەی محمدی مە هدیش دەکات،
بەڕێوەبەری ئەوقافی هەرات دەشڵێت؛لەڕوی دەرونیەوە ئەم کەسە کێشەی نیەو تەندروستی تەواو جێگیرە،بەڵام بەهۆی بانگەشە کانیەوە دەستگیرکراوە،
جێی ئاماژەیە لەماوەی چوارمانگی ڕابردودا ئەمە دوەمین کەسە دەستگیردەکرێت لەسەر بانگەشە کردن و خۆناساندن بەمحمدی مەهدی