هه‌ر سێ وڵاتی ئێران، تورکیا و ڕووسیا له کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌ی ئه‌نکه‌ره تایبه‌ت به ڕه‌وشی سوریا ڕاگه‌ێندراوێکی هاوبه‌شیان بڵاو کردووه‌ته‌وه که تێیدا جه‌خت له سه‌ر پاراستنی یه‌کگرتوویی و یه‌کپارچه‌یی خاکی سوریا کراوه‌ته‌وه.
له به‌شێک له‌و ڕاگه‌ێندراوه‌دا هاتووه که ئێمه هه‌ر بیانوویه‌ک بۆ سه‌پاندنی ئه‌مری واقیع وه‌ک ڕاگه‌یاندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له سوریا ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه و ئیراده‌ی خۆمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که دژ به لاوازکردنی سه‌روه‌ری و یه‌کگرتوویی خاکی سوریا له ئارادایه، پیشان ده‌ده‌ین.
ئه‌م سێ وڵاته ڕایانگه‌یاندووه که قه‌یرانی سوریا چاره‌سه‌ری سه‌ربازیی نییه و ته‌نیا له ڕێگای به‌شداری لایه‌نه‌کانی سوریا له پرۆسه‌یه‌کی سیاسی به پێی بڕیاری ژماره 2254 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانێت چاره‌سه‌ر ببێت.
له کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌ی ئه‌نکه‌ره هه‌روه‌ها پێشوازی له‌وه کراوه که وڵاتانی لوبنان و عێراق ببنه ئه‌ندامی چاودێری دانوستانه‌کانی ئاستانه‌ی تایبه‌ت به سوریا
