که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنی ئێرانی چه‌ندین وێنه‌ی که‌شتییه به‌ریتانییه‌که‌ی بڵاو کردووه‌ته‌وه که ئێستا له که‌ناراوه‌کانی شاری به‌نده‌ر عه‌باس ده‌ستی به سه‌ردا گیراوه.
که‌ناڵی پرێس تیڤی سه‌ر به ئێران چه‌ندین وێنه‌ی ناو که‌شتییه‌که‌ی به‌ریتانیای بڵاو کردووه‌ته‌وه و پیشان ده‌دات که ئاڵای ئه‌م وڵاته له سه‌ر که‌شتییه‌که هه‌ڵکراوه.
ئێران ده‌ڵێت که‌شتییه‌که‌ی به‌ریتانیا به هۆی پابه‌ندنه‌بوون به یاسا و ڕێنماییه ده‌ریاییه‌کانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه به‌ڵام به بۆچوونی شاره‌زایان تۆڵه‌ی ڕاگرتنی که‌شتییه ئێرانییه‌که‌یه له جه‌به‌ل تاریق که له ماوه‌ی ڕابردوو له لایه‌ن هێزی ده‌ریایی به‌ریتانیاوه ڕاگیراوه.
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران ڕایگه‌یاندووه که سوپای پاسداران وه‌ڵامی چه‌ته‌گه‌ری به‌ریتانیای داوه‌ته‌وه. هاوکات ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئێران به‌م بۆنه‌وه له ڕاگه‌ێندراوێکی فه‌رمیدا ده‌ستخۆشییان له هێزه‌کانی سوپای پاسداران کردووه./.
