میدیاکانی ئێران به هه‌واڵ و شرۆڤه‌ی ڕووداوه‌که‌ی ئه‌مڕۆ و تێکشکاندنی فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه ئه‌مریکییه‌وه سه‌رقاڵن. میدیاکانی نزیک له سوپای پاسدارانیش ده‌ڵێن که گلۆباڵی هاوکی ئه‌مریکی به سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی 3 ی جۆزه‌ردان تێکشکاوه.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له باشوری ئێران فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مریکی له لایه‌ن هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه خرایه‌وه خواره‌وه و کاردانه‌وه‌ی زۆری به دوای خۆیدا هێنا.
ئێران ئه‌مه له گه‌رمه‌ی ئاڵۆزییه‌کانی له گه‌ڵ ئه‌مریکا به ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره‌ی سه‌ربازی ناو ده‌بات. ئه‌میر عه‌بدووڵاهیان یاریده‌ده‌ری باڵای سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران بۆ کاروباری نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاندووه که تێکشکانی گلۆباڵ هاوک په‌یامێکی به‌هێزه له به‌شێکی بچووکی سیسته‌می به‌رگری ئێران.
ئێران ده‌ڵێت ئه‌و فڕۆکه بێ فڕۆکهوانهمان به سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی 3 ی جۆزه‌ردان تێکشکاندووه که له لایه‌ن هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانه‌وه به کار دێت.
3 ی جۆزه‌ردان ئه‌و ڕۆژه‌یه که شاری خوڕه‌مشار له ژێر ده‌ستی هێزه‌کانی سه‌دام ئازاد کراوه و ئێران له ساڵی 2013 سیسته‌مێکی به‌رگریی به‌و ڕۆژه ناو ناوه. ئێرانییه‌کان ده‌ڵێن ئه‌و سیسته‌مه به ته‌واوی خۆماڵییه و ده‌توانێت له یه‌ک کاتدا و له به‌رزاییه‌کانی 75 کیلۆمه‌تر چوار ئامانج بپێکێت./.