وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له دژی په‌یامێکی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات هاته ده‌نگ و ده‌ڵێت با ئه‌وانه‌ی که ڕۆڵی مانگاوه شیرییه‌کانی ڕۆژئاوا ده‌بینن، بێده‌نگ بن و مافی هیچ لێدوانێکیان سه‌باره‌ت به به‌رپرسه باڵاکانی ئێران نییه.
سه‌ید عه‌باس موسه‌وی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی هه‌ینی په‌یامێکی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمهڵاتهیی توێته‌ر بڵاوکرده‌وه و له دژی لێدوانه‌که‌ی ئه‌نوه‌ر قه‌رقاش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات هاته ده‌نگ.
موسه‌وی له‌م په‌یامه‌یدا وتی: ئه‌وانه‌ی که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هیچ پێگه و ڕه‌وایه‌تی و سه‌ربه‌خۆییان نه‌بووه و ته‌نیا به کڕینی ئاسایشی لاوازی خۆیان دڵخۆشن و وڵاتانی ڕۆژئاوا وه‌ک مانگاوه شیرییه‌کان ناویان ده‌به‌ن، باشتر وایه سه‌باره‌ت به پێگه‌ی به‌هێزی به‌رپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بێده‌نگ بن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی توێته‌ر ڕایگه‌یاندبوو که پێگه‌ی محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌ره‌و دابه‌زین ده‌ڕوات./.