باڵیۆزی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نامه‌یه‌کدا بۆ سکرتێری گشتی ئه‌م ڕێکخراوه ڕایگه‌یاندووه که وڵاته‌که‌ی له به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه و ده‌سدرێژییه‌ک به توندی وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
مه‌جید ته‌خت ڕه‌وانچی له نامه‌که‌یدا بۆ ئه‌نتۆنیۆ گۆترش، به‌زاندنی سنوره ئاسمانییه‌کانی ئێرانی له لایه‌ن فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌که‌وه به ههنگاوێکی نایاسایی، زۆر مه‌ترسیدار و ئاژاوه‌گێڕی ئه‌مریکا دژ به‌م وڵاته ناو بردووه.
باڵیۆزی ئێران ڕایگه‌یاندووه که تاران خوازیاری شه‌ڕ نییه به‌ڵام به پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه و ده‌سدرێژییه‌ک بۆ سه‌ر سنوره وشکانی، ئاسمانی و ده‌ریاییه‌کانی به توندی وه‌ڵامی ده‌بێت.
ته‌خت ڕه‌وانچی جه‌ختیکردووه‌ته‌وه که فڕۆکه ئه‌مریکییه‌که به ئامانجی سیخوڕی ئاسمانی ئێرانی به‌زاندبوو./.
