کاردۆ جمعە – ڕووماڵ نێت.
لە لێدوانێکدا وەزیری بەرگری ئێران ڕایگەیاند” ھۆشداری دەدەین لە ئەگەری بەشداری کردنی ئیسرائیل لەو ھاوپەیمانیە نێودەوڵەتییەی کە بەنیازە لە کەنداوی عەرەبیدا دروستی بکات، چونکە مایەی کارەساتە بۆ ناوچەکە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا نوسینگەی ئەمیر خاتەمی
وەزارەتی بەرگری ئێران بڵاوکراوەتەوە، لە میانی دیدارێکدا خاتەمی لەگەڵ دۆستە کوێتی و قەتەری و عوممانییەکەی بە رێگەی تەلە کۆنفرانس رایگەیاندووە کە تاران بەشداری ئیسرائیل لەو ھاوپەیمانییە نێودەوڵەتییەی کە ئەمریکا دەیەوێ لە کەنداوی عەرەبیدا بەمەبەستی “پاراستنی سەلامەتی گەشتەکان” دروستی بکات ڕەزامەند نییە پێی وایە ڕەوشی ناوچەکە نا ئارامتر دەکات.
لە لێدانەکیدا خاتەمی رایگەیاندووە” لە ئێستادا ئەمریکا ھۆکاری سەرەکی نائارامییە و دەبێت ئەمریکا دوور بخرێتەوەبەهۆی ئەوەی ئەو ھاوپەیمانییە سەربازییەی کە ئەمریکا دەیەوێ دروستی بکات بە بیانووی پاراستنی ئاسایشی گەشتەکان(لەناوچەکەدا) ھۆکاری سەرەکییە بۆ نا ئارامی زیاتر”.
لەکۆتایشدا ئەمیر خاتەمی هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو دەنگۆ و قسانەک کرد کە ئەمریکا بەنیازە ئیسرائیلی هاوپەیمانی وەک ئەندامێک بھێنێتە نێو ئەو ھاوپەیمانییە و لەمبارەیەوە گوتیشی: “ھەوڵێکی بەم جۆرە کارێکی تێکدەرانەیە و ئەنجامەکەی دەبێتە کارەسات بۆ ناوچەکە”.