
ئێران ته‌وه‌رێکی گرنگی کۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی مه‌کرۆن – پوتین
ڕه‌نگه ته‌نیا هیوای هێورکردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌که و ڕێگری له په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌کانی نێوان ئێران و ئه‌مریکا هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆک کۆماری فه‌ره‌نسا بێت. ئیمانۆئل مه‌کرۆن له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوو دوو جار گه‌وره ڕاوێژکاری خۆیی ناردووه‌ته تاران و تا ئێستا چورا جار به ته‌له‌فوون له سه‌ر قه‌یرانی ئێستای په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تاران و واشنتن وتووێژی له گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران کردووه، له به‌رامبه‌ریشدا سه‌ید عه‌باس عێراقچی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ک نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته سه‌ردانی پاریسی کرد و ده‌وترێت هه‌ڵگری په‌یامی ڕۆحانی بۆ مه‌کرۆن بووه.ئێستا هه‌موو نیگاکان له سه‌ر کۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی نێوان ئیمانۆئل مه‌کرۆن سه‌رۆک کۆماری فه‌ره‌نسا و ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیایه که بڕیاره پێش کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌ی جی 7 به‌ڕێوه بچێت.ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا له سه‌ر زاری به‌رپرسێکی ئه‌م وڵاته که ناوه‌که‌ی ئاشکرا نه‌کراوه، ڕایگه‌یاندووه که پرسی ئێران ته‌وه‌رێکی سه‌ره‌کی کۆبوونه‌وه‌که‌ی مه‌کرۆن و پوتین ده‌بێت.فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاندووه که چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین ڕووسیا به هۆی په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ئێرانه‌وه ڕێگری له په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌که بکات./.