وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران دانوستانی ئه‌م وڵاته‌ی له گه‌ڵ ئه‌مریکا ڕه‌تکرده‌وه و ڕایگه‌یاندووه که هه‌ڵپه‌ساردنی قۆناغ به قۆناغی به‌ڵێنه‌کانی ئێران له چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌ید عه‌باس موسه‌وی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئه‌خباری لۆبنانی ڕایگه‌یاندووه که به تێڕوانینی ئێران داوای دانوستانی ئه‌مریکا ته‌نیا ته‌کتیکی کات کوشتنه بۆ ته‌واوکردنی پلانه‌که‌ی دژ به‌م وڵاته.
ناوبراو ڕایگه‌یاندووه که داواکه‌ی ئێران بۆ واژۆکردنی په‌یمانی ئاشتی له گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی دراوسێ، ههنگاوێکی جیدییه.
به وته‌ی ئه‌م دیپلۆماتکاره ئێرانییه هێشتا هه‌وڵه‌کان بۆ پاراستنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی شکستی نه‌هێناوه، به‌ڵام تا گه‌یشتن به داواکارییه‌کانی تاران مه‌ودایه‌کی زۆره و به‌م بۆنه‌شه‌وه هه‌ڵپه‌ساردنی قۆناغ به قۆناغی به‌ڵێنه‌کان له چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی به‌رده‌وام ده‌بێت.
ڕه‌تیشیکرده‌وه که تا گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا دژ به ئێران به‌رده‌وام بێت هه‌وڵه‌کانی نێوه‌ندگێڕی وڵاتانی دیکه له نێوان تاران و واشنتن سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بێنێت./.