ئێران به فه‌رمی ڕایگه‌یاندووه ته‌نیا له کاتێکدا بۆ به‌ڵێنه‌کانی له چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه که نه‌وته‌که‌ی هه‌نارده و داهاته‌که‌ی بۆ ئه‌م وڵاته بگه‌ڕێته‌وه.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران که له پاش په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فوونییه‌که‌ی مه‌کرۆن له گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌ردانی فه‌ره‌نسای کرد، ڕایگه‌یاندووه که له ئه‌گه‌ری ڕێگری له هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران وڵاتانی ئه‌ورووپی ده‌بێت 15 ملیار دۆلار بۆ ماوه‌ی 4 مانگه‌ی کۆتایی ئه‌مساڵ ته‌رخان بکه‌ن.
عه‌باس عێراقچی ڕایگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی 4 مانگی داهاتوودا ڕێکه‌وتن بکرێت ئێران له هه‌نارده‌ی نه‌وته‌که‌ی ئه‌و پاره‌یه ده‌داته‌وه و له هه‌ر ئه‌گه‌رێکی دیکه به هه‌نارده‌ی پێشوه‌خته‌ی نه‌وت ده‌درێته‌وه.
ناوبراو ڕایگه‌یاندووه که به هیچ شێوازێک ئێران دانوستان له سه‌ر ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ناکات به‌ڵام چۆنیه‌تی جێبه‌جێکردنی ده‌توانێت ته‌وه‌ری دانوستانه‌کان بێت.
به وته‌ی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران قۆناغی سێهه‌می هه‌ڵپه‌ساردنی به‌ڵێنه‌کانی ئێران جێبه‌جێ ده‌کرێت
