ئه‌مڕۆ سه‌ركونسوڵی ئێران له پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد لەگەڵ ژووری بازرگانی هه‌ڵه‌بجه‌دا کۆبوەوە و،له‌گه‌ڵ ئازاد تۆفیق پارێزگاری شاره‌كه ،كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌نوسیان ئه‌نجامدا.
سه‌ركونسوڵی ئێران له پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند:” له‌باره‌ی هه‌ردوو مه‌رزی شۆشمێ و پشته له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجە كۆماری ئیسلامی ئێران ،ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه‌و،ڕایگه‌یاندووه ئه‌و دوومهرزه مه‌رزی فه‌رمین، گفتوگۆ له‌و ڕووه‌وه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێم بەرده‌وامی هه‌یه، به‌هێزكردنی ئه‌م مه‌رزانه پێویستی به ژێرخانێكی پته‌و هه‌یه،به‌هیواین به‌زووترین كات له‌هه‌ردوو لای سنووره‌كانه‌وه ژێرخانی هه‌ردوو مه‌رزه‌كه پته‌و بكرێت و ئه‌نجامبدرێت.
سه‌ركونسوڵی ئێران وتیشی:” له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌رزه‌كه به‌هیواین بینه‌ری گه‌شه‌پێدانی هه‌ڵه‌بجه و ناوچهكهبین.
هاوکات سه‌ركونسوڵی ئێران گوتیشی:” لهگفتوگۆكانم له‌گه‌ڵ جه‌نابی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه،ئاماده‌یی خۆمم ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وپڕۆژه بازرگانیانەی له هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجامده‌درێن، و ئێمه ئاسانكاریان بۆ بكه‌ین.