ڕێوڕه‌سمی به‌رزڕاگرتنی یادی قوربانیانی کاره‌ساتی بۆردومانی کیمیاوی شاری سه‌رده‌شت به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی ئێران و میوانانی شاری هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوو.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ کاروباری یاسایی له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا وتی: 34 کۆمپانیای ئه‌مریکی و ئه‌ورووپی چه‌کی کیمیاوییان به سه‌دام داوه.
غوڵام حوسێن دهقانی وتی: له سه‌رده‌می شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی دژ به ئێران، سه‌دام فڕۆکه‌ی له فه‌ره‌نسا، مووشه‌کی له ڕووسیا، تانکی له به‌ریتانیا و چه‌کی کیمیاویشی له کۆمپانیاکانی ئه‌مریکا و ئه‌ورووپا وه‌رده‌گرت.
ناوبراو وتی: پاش بۆردومانی کیمیاوی سه‌رده‌شت ئه‌گه‌رچی لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌ردانی شاره‌که‌یان کرد و دانیان به‌وه‌دا نا که سه‌دام چه‌کی کیمیاویی به‌کار هێناوه، به‌ڵام نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هیچ کات به فه‌رمی ئیدانه‌ی ئه‌و تاوانه‌ی نه‌کرد.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاندووه که کاریگه‌ری وڵاته زلهێزه‌کان له سه‌ر ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان وایکردووه ده‌نگی زوڵملێکراوانی سه‌رده‌شت به شوێنێک نه‌گات./.
