سه‌روه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی
هێزی ده‌ریایی به‌ریتانیا له گه‌رووی جه‌به‌ل تاریق ده‌ستی به سه‌ر که‌شتییه‌کی نه‌وتهه‌ڵگری ئێران‌دا گرتووه، تاران ئه‌مه‌ی به دوژمنایه‌تی ڕاسته‌وخۆ پێناسه کردووه. جێرمی هانت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاندووه که وڵاته‌که‌ی گرنگی به پاراستنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ده‌دات به‌ڵام له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی پێشێلکردنی ئه‌م ڕێکه‌وتنه له لایه‌ن تارانه‌وه، له‌نده‌نیش بڕیاری کشانه‌وه ده‌دات.
ئه‌وه‌ی که له ئێستادا ده‌بینرێت ئه‌وه‌یه که به‌ریتانیا له وڵاتانی ئه‌ورووپی دوور و له ئه‌مریکا دژ به ئێران نزیک بووه‌ته‌وه.
به بۆچوونی من ئه‌م سیاسه‌ته‌ی به‌ریتانیا له ئێستادا بۆ دوو هۆکار ده‌گه‌ڕێته‌وه. یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که له ناوخۆی حیزبی موحافیزه‌کاران کێبه‌ڕکێیه‌کی توند بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی و پاشان گه‌یشتن به پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته ده‌بینرێت و هه‌ر کاندیدێک پاڵپشتی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای له گه‌ڵ بێت، شانسی زیاتری بۆ سه‌رکه‌وتن له‌و کێبه‌ڕکێیه‌دا ده‌بێت. ئێستا له‌نده‌ن و واشنتن زیاتر لێک نزیک بوونه‌ته‌وه.
جێرمی هانت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێستا و بۆریس جانسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوو بوونه‌ته سه‌رقافڵه‌ی کێبه‌ڕکێی ناوخۆیی ئه‌م حیزبه. خاڵی گرنگ ئه‌وه‌ی که دوناڵد تره‌مپ له سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ به‌ریتانیا ناڕاسته‌وخۆ پاڵپشتی خۆیی بۆ بۆریس جانسۆن ڕاگه‌یاند و به‌م هۆیه‌شه‌وه جێرمی هانت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا هه‌وڵی نزیکبوونه‌وه له کۆشکی سپی ده‌دات و ده‌بینین که هه‌ڵوێسته‌کانی ناوبراو به ئاراسته‌ی هه‌وڵه‌کانی ئه‌مریکا له دژی ئێران ده‌ڕوات.
دووه‌م ئه‌وه‌ی که به‌ریتانیا له ئێستادا سه‌رقاڵه به قه‌یرانی برێگزێتهوه. هه‌ر کابینه‌یه‌کی نوێی ئه‌م وڵاته ده‌بێت خاوه‌ن پلانێکی ڕوون بۆ جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌کێتی ئه‌ورووپا بێت. له‌نده‌ن بۆ پڕکردنه‌وه‌ی بۆشایی جیابوونه‌وه له یه‌کێتی ئه‌ورووپا هه‌وڵی نزیکبوونه‌وه له ئه‌مریکا ده‌دات تا به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی پارێزراو بێت. ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئێستای له‌نده‌ن له به‌رامبه‌ر ئێران به ته‌واوی ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت که سه‌رده‌می هاوپه‌یمانی له‌نده‌ن – واشنتن وه‌ک ئه‌وه‌ی که له شه‌ڕی عێراق له نێوان تۆنی بلێر و جۆرج بۆش بینرا، نزیک بووه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌رچی وڵاتانی فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا باس له جێبه‌جێکردنی میکانیزمی دارایی ئه‌ورووپا بۆ مامه‌ڵه بازرگانییه‌کان له گه‌ڵ ئێران ده‌که‌ن به‌ڵام تاران ڕایگه‌یاندووه له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م میکانیزمه پرۆسه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وته‌که‌ی ناگرێته‌وه، هێنده هیوای پێ نه‌ماوه و قۆناغی دووه‌می بڕیاره‌کانی ئێرانیش بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شێکی دیکه له به‌ڵێنه‌کانی له چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی به تایبه‌ت به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم جارێکی دیکه دۆخی ڕێکه‌وتنه‌که ئاڵۆزتر ده‌کات و له ئه‌گه‌ری کشانه‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌توانین بڵێین که ئاسه‌وارێک له ڕێکه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌که‌ی بواری ناوه‌کی ئێران نامێنێته‌وه.
له گه‌ڵ توندتربوونی سیاسه‌ته‌کانی به‌ریتانیا دژ به ئێران که خۆی له نزیکبوونه‌وه له سیاسه‌ته‌کانی کۆشکی سپی ده‌بینێته‌وه، ده‌بێت باس له‌وه‌ش بکرێت که گۆڕانکارییه‌کان له پۆسته باڵاکانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا ڕه‌نگه له زیاتربوونی ئه‌م ئاڵۆزییانه‌ی ئێستای نێوان له‌نده‌ن و تاران ڕێگری بکات.
بڕیاره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا شوێنه‌که‌ی فدریکا موگرینی بگرێته‌وه و ببێته به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا. ئه‌و تێڕوانینی باشتری سه‌باره‌ت به ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ئێران هه‌یه. ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه به پێی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فوونییه‌که‌ی مه‌کرۆن له گه‌ڵ ڕۆحانی و ته‌نانه‌ت بڕیاری سه‌ردانه‌که‌ی بۆ تاران، له‌نده‌ن به هۆی پاریسه‌وه تا ڕاده‌یه‌ک پاشه‌کشه له‌م سیاسه‌ته‌ی ئێستای بکات.
گۆڕانکارییه‌کان هێنده خێران که ئه‌سته‌مه بزانین ئاراسته‌ی ئه‌م دۆسیه ئاڵۆزه به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ڕوونه، ئه‌وه‌یه که دۆخی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ئێران هێنده له‌بار نییه و ڕه‌نگه تاران له داهاتوودا ڕووبه‌ڕووی گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌مارۆکانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیش ببێته‌وه./.