ڤیدیۆی ساته‌وه‌ختی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه ئه‌مریکییه‌که له لایه‌ن هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه بڵاو کرایه‌وه.
ئێران ده‌ڵێت ڕه‌نگه فڕۆکه‌که له بنکه‌ی سه‌ربازی الظفره له وڵاتی ئیمارات ده‌ستی به فڕین کردبێت.
تێکشکانی ئه‌و فڕۆکه‌یه گرژی زیاتری خستووه‌ته په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و ئێران.
کۆشکی سپی ده‌ڵێت فڕۆکه‌که له سه‌ر ئاسمانی ئاوه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی تێکشکاوه به‌ڵام محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف ڕایگه‌یاندووه که چه‌ندین پارچه‌ی ئه‌و فڕۆکه‌مان له سه‌ر ئاوه‌کانی ئێران دۆزیوه‌ته‌وه./.
