پاڵپشتی بۆ قوتابیە نیقاب پۆشەکە!
دژی ئەو بێڕێزیەم بەرامبەر ھەر کەسێک و تاکێک ئەنجام دەدرێت ھەمووان موڵکی کوردستانن کەس ناتوانێت سنوری ئازادی خۆی ببەزێنێ بێتە سنوری تاکێکی تر سوکایەتی بێڕێزی بکات .
ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا ھەموو ئەوانەی بەناوی سوکایەتی پەنجە بۆ یەکێک لە قوتابیە یەکەمەی کە بەشێوەی نیقاب پۆشی ھاتە سەر ستەیج زۆر سەربەرزانە بەڵام بەداخەوە ھەر لەگەڵ دەستپێکردنی مەراسیمەکە دەستیان بەسوکایەتی کرد بەرامبەر ئەوکچە قوتابیە خۆشەویستە .
ئێمە لە کوردستان ئازادین چ دەپۆشین چۆن ژیانی ئاسای بەڕێ دەیکەن ئەوەئ جێگای داخە ئێمەی میللەتی کورد ھەردەم ژێر دەستەبووین بۆیە نابێت ئەمە لەھیچ کەس و لایەنێک قبوڵ بکرێت ھەتا ئەگەر لەھەر پلەو پۆستێک دابێت بەڕاستی ھەست بەشەرمەزاری دەکەم کاتێک بەرپرسی نا حاڵی و ناسیاسی بەسەر خەڵکی دا دەڕشێنەوە ئەمانە جگە لەپاشەڕۆ زیاتر ھیچ نین ،
من وەکو خۆم دەست خۆشی لێدەکەم ھێوادارم گوێی لەکەسانی وا کاڵفام نەگرن دووبارە پیرۆزە ئەو نمرەیە.
موزەفەر ئەبوبەکر عەباس