ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند؛” عادل عەبدولمەهدی، بووە قوربانیی یەكێتی و پارتی، چونكە بەشێك لەو هۆكارەی عەبدولمەهدی گەیاند بەم رۆژە بریتییە لەو داواكارییانەی هێزە كوردییەكان لە ناوبراویان دەكرد و رەتنەدەكرایەوە”
ناوبراو دەشڵێت؛” بۆیە شەقامی شیعی بێهیوا بوو لە حكومەت، بەوەی بۆتە حكومەتی چوار هێزی سیاسی و لەنێویاندا یەكێتی و پارتی،
حاجی ڕەشید ڕونیشی دەکاتەوەکە؛” ئەگەر كورد بەردەوام نەبێت لەسەر هەوڵەكان بۆ چارەسەری گرفتەكان، هیچ كارەكتەرێكی سیاسی لە عیراقدا ئامادە نابێت مامەڵە لەگەڵ كورد بكات و كورد توشی قەیرانی متمانە دەبێت لەگەڵ كەسایەتی و سیاسییەكانی عیراق.